خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “جەعفەر جەسووری” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، جەعفەر جەسووری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو لە بازاڕی میوە و تەڕەباردا کاری بازرگانی دەکات پاش گەڕانەوەی لە لە شارەکانی “شوماڵ”ـی ئێران لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونییەوە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شنۆ بانگ کرا و دەسبەسەر کرا و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.