دەسبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە بەناوی “هێمن محەممەدی” ماوەی ١٠ڕۆژە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، هێمن محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە ماوەی ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە و هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەشی ڕوون نییە لەسەر چییە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن ‌هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی ١٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.