
خۆڕاگری: ڕعنا و ڕۆژان خۆران، دوو خوشکی خاڵیان بەناوی جەلال فەڕۆخی، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٥ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی،، ڕەعنا خۆران، ڕۆژان خوران و جەلال فەڕۆخی خاڵیان، سێ هاووڵاتیی یەک بنەماڵەی خەڵکی شارۆچکەی “زێوێ”ـی سەربە شاری ورمێ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبی بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەران کردوون و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.