هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حەفتەیەک پێش ئێستا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە

خۆڕاگری: ڕزگار کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، یەک حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجوممەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕزگار کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە  دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیارا و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.