خۆڕاگری: مەسعوود ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار بە تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی مەسعوود ئەحمەدی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێ نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو تائێستا چارەنووسی نادیارە.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیج بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکواتەوە سەرماڵی ناوبراو و بە تەواوی ماڵەکەیان پشکنیوە و دواتر بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.