دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عومەر بوزغەم. هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، عومەر بوزغەم، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ترکەش”ـی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا بووە کە هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەری و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و بەشێوەیەکی دڕەندانە  ڕفاندوویانە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکی بە بنەماڵەکەی نەداوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانییان.