هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە بۆکان دوو هاووڵاتییان دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی “ئەشکان ئیسماعیل‌نەژاد و زانا حەسەنزادە” لەلایەن هێە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەشکان ئیسماعیل‌نەژاد و زانا حەسەنزادە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی پەیوەندیدار بە مردنی “ئیبراهیم ڕەئیسی” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە بانگ کران و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراون.

هێزەکانی داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بۆکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی زانا حەسەنزادە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و گواستوونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.