خۆڕاگری: جەمشید ئیسماعیلی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ، لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە ڕێگریی دادوەری چاوەدێری بەندیخانە لە پێدانی مافی مۆڵەت، مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، “١٢ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” جەمشید ئیسماعیلی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری ورمێ کە سزای سێ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە، لە بەندی بەندکراوانی سیاسی و ئایینیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە پێنەدانی مۆڵەتی کاتیی چوونەدەرەوە، مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە ورمێ بە تۆمەتی «هاوکاریکردن لەگەڵ لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم» سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و نزیکەی هەشت مانگ لەمەوبەر بۆ جێبەجێکردنی سزاكەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا و هەروەها تا ئێستا یەک لەسەر سێی ماوەی زیندانییەکەی تێپەڕاندووە و بەپێی یاسا مافی مۆڵەت و ئازادکردنی مەرجداری هەیە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم ڕێگری لەمافی ئەو بەندکراوە سیاسییە دەکات.

Be the first to comment