بابەک کەریمی لە دەستبەسەر کراوانی ئەیوانی ڕۆژاوا بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: لەو چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەیوانی ڕۆژئاوا بە ناوی”بابەک کەریمی” لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتە ٢ ملیارد تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری ئیلام ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.