ئاشکرابوونی ناسنامەی پێنج هاووڵاتیی دیکەی کورد کە لەلایەن ڕێژیمەوە کوژراون

خۆڕاگری: ناسنامەی پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە گیانیان لەدەست داوە.

ڕۆژی هەینی، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٣ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ناسنامەی پێنج هاووڵاتیی دیکەی کوردی بڵاو کردەوە کە لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباردا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست داوە و قوربانییەکان خەڵکی پارێزگاکانی کرماشانن.تا کاتی زیاتر بەسەر خۆپێشاندانەکان دا تێپەڕدەبێت گەورەیی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران زیاتر دەردەکەون.

قوربانیان بریتین لە:

– دکتور سەجاد کیانی خەڵکی شابادی کرماشان کە ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە  گیانی لەدەست داوە.

– ئومید شوجاعیان خەڵکی کرماشان، کە ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار ٩ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.

– محەممد ئەمین سەلامی ٢٦ ساڵە خەڵکی کرماشان کە ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە  گیانی لەدەست داوە.

– ڕەسووڵ چقاکبودی خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار ٩ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.

– مەسعوود سادقی خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی ١٨ و ١٩ی بەفرانبار ٨ و ٩ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران گیانی لەدەست دا.

جینایەتەکانی ڕێژیم بەردەوامە و ڕۆژانە ئاماری قوربانیان دەچێتە سەر.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*