شنۆ: دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆلە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە١٢ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئاکۆ ئیبڕاهیمی” هادی لاوە”هونەرمەندی لاو و بەناوبانگی شاری شنۆ لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.

بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی توندوتیژ و بێڕێزی کردن ئەو دوو هاووڵاتیەی شاری شنۆیان دەسبەسەر کردووە

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.