سزای سێدارە بەنکراوی مەزهەبی ئەنوەر خزری جێبەجێ کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری”ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی سزای سێدارەی بەندکراوی مەزهەبی کورد “ئەنوەر خزری” دوای نیزیک بە ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان لە بەندیخانەی ناوەندی قزلحەساربە بێ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جیبەجێ کرا.

 ساڵی ڕابردوودا سزای سێدارەی چوار کەسی دیکە لە هاودۆسیەییەکانی ئەنوەر خزری بە ناوەکانی فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، داوود عەبدوڵڵاهی و ئەیووب کەریمی جێبەجێکرا.

فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، خەسرەوە بیشارەت، کامران شێخە و ئەیووب کەریمی،  ساڵی ١٣٨٨ هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کران.

ئەو بەندکراوانە بەتۆمەتی دۆسیەی کوژرانی “عەبدولڕەحیم تینا”، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بو تۆمەتی ” دژی ئاسایشی نەتەوەیی”،”ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان” و  چالاکی تەبلیغ بە دژی کۆماری ئیسلامی” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.