سنە: دەسبەسەرکردنەوی دووبارەی مامۆستا حوسێن عەلی مورادی لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە١٢ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی” مامۆستا حوسێن عەلی مورادی” پێشنوێژی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا دوای بانگ کردنی بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی شاری هەمەدان لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکرا.

“مامۆستا حوسێن عەلی مورادی” لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دا بە تۆمەتی دژ بە ئاسایشی گشتی؛ تەبلیغ بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ١٦ مانگ بەند کران ولە دۆسییەکی تر دا سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپێندرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو مامۆستا ئاینییە لەبەر دەست دا نییە.