دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا بەناوی “ڕاشد ئەدوایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕاشد ئەدوایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سڵێن”ـی سەربە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن ڕێژیمەوە تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانییان.