خۆڕاگری: بەختیار نەزەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەختیار نەزەری، وێنەگری خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە مەریوان بانگ کراوە و هەر لەوێش دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، لەڕێگەی تەلەفوونەوە بەختیار نەزەرییان بانگ کردووە بۆ ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە هەر لەوێ دەسبەسەریان کردووە گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگکرد و دەسبەسەرکردنی و هەروها چارەنوونی لە بەردەستدا نییە.