دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کاوان ڕەزایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەاڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر کاوان ڕەزایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە.

بنەماڵەی کاوان ڕەزایی پاش دەسبەسەرکردنی منداڵەکەیان، بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییان لە سنە کردووە، بەڵام هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.