
خۆڕاگری: سەعید زەرگوش، هاووڵاتیی خەڵكی ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەعید زەرگوش، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنیەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەشیان بۆ زانیاریی لەسەر چارەنووسی هەوڵیان داوە بەڵام هیچ وڵامێکی ڕاستیان دەست نەکەوتووە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.