یەعقووب کۆخالە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی”خۆڕاگری” رۆژی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دێمەنسووری ناوچەی شامات سەر بە میاندواو بە ناوی”یەعقووب کۆخالە”بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیون تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١ی گولاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو.