دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد بەناوی “ڕەسووڵ حەسەنپوور” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕەسووڵ حەسەنپوور، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر، ئەو هاووڵاتییەیان لەپێش چاوی بنەماڵەکەی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکافری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدرا و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.