دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی “مێهران ساعێدی و سیروان حەسەنی” لەلایەنن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، مێهران ساعێدی و سیروان حەسەنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستیاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

پاش دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، بنەماڵەکانیان بە نیگەرانییەوە هەوڵیان داوە سۆراخی کوڕەکانیان بگرن بەڵام هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.