خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین بەناوی “ڕەحمان ئازەرەنگ” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بێسەروشوێنە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢ی ١ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ڕەحمان ئازەرەنگ، هاووڵاتیی خەڵكی شاری هەرسین لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو شارە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.
