دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شووت لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شووت بەناوی “جەماڵ ئەمووی‌میلان” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، جەماڵ ئەمووی‌میلان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “شووت”ـی سەربە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر دۆخی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووی لە بەردەستدا نییە.