ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە پاش حەفتەیەک

خۆڕاگری: مێهدی ئەسەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە و دانیشتووی تاران، ماوەی زیاتر لە یەک حەفتەیە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مێهدی ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، ماوەی زیاتر حەفەتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەرکراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.