
خۆڕاگری: ئەحمەد حەسەنزادە، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان و باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە، پاش تەوابوونی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەدی حەسەنزادە، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی سێ مانگ بەندکردن، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆکان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزام، سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.