ئیلام، پژمان یاسەمی بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی “پژمان یاسەمی”خەڵکی ئاودانان سەر بە ئیلام لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە شاری ئیلام ئازاد کرا.
ڕۆژی٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی “پژمان یاسەمی” ٣٠ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر کرابوو.