خۆڕاگری: خوێندکارێکی خەكی پیرانشار بەناوی “ئیمان چەشتە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە لە سێڕای دارەکەکی مەهاباد دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٤ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ئیمان چەشتە، خوێندکاری بەشی یاسا و هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێرای “دارەلەک”ـی سەربە شاری مەهاباد بەشێوەیەکی دڕەندانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم سەرەڕای دەسبەسەرکردن ناوبراو بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەشی و بە بەتەواوی ماڵەکەیان پشکنیوە کە لەئاکامدا دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و پاش دەسبەسەرکردنیشی گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی کەبەردەستدا نییە.
