دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەلکی پیرانشار بە ناوەکانی “حاسڵ قەدۆ” عەبدوولرەحمان محەممەدی ئەرشەد ” ناسراو بە دکتۆر لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای بەندکران و لێدانی قامچیان بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “عەبوولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد” بە تۆمەتی پیلانگێری و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١ ساڵ ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کراوە. هەروەها “حاسڵ قەدۆ” بە تۆمەتی پیلانگێری  تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای ٤ مانگ بەندکران و لێدانی ٣٠ قامچی مەحکووم کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە دادگای شوڕشێ شاری مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان  هەر کام پەروەندەییەکی کراوەیان هەیە کە تا ئێستا حوکم نەدراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٣١ی خەرمانان لە رەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران و دوای زیاتر لە چوار مانگ مانەوە لە زیندان ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندان بە بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.