باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە دێولان جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری: کەماڵ لوتفی، باوکی  یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە دێولان، جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خاکەلێوی ١٤٠٣ی هەتاوی، کەماڵ لوتفی، تەمەن ٤٦ ساڵانی خەڵکی شاری دێولان و باوکی شەهید ڕەزا لوتفی، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە لەو شاری قوروە بانگ کراوە، هەرلەوێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها کەماڵ لوتفی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو لەلایە هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کامێران.