خۆڕاگری: ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای ئیلام لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای ئیلام،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-محەممەد بازیار خەڵکی ئیلام ١٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢- مووسا بازیار خەڵکی ئیلام ١٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣- محەممەد ئەروانە ٢٥ ساڵە کوری موحسێن خەڵکی ئاودانان ١٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارە نووسیان لەبەر دەست دا نییە.