
خۆڕاگری: کاوە ڕەحیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی چوراشەممە، ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٢٢ڕۆژە هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کاوە ڕەحیمی هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکانیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کردووە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە بەربوونەتە دەرگا و پەنجەرەی ئەو ماڵە و دواتر دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.