٤چالاکی ئایینیی خەڵکی بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: کاوە سەیدزادە، ئاکۆ زەینەبی، یووسف مەولایی و دوکتور ئیسماعیل، چوار چالاکی ئایینیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاوە سەیدزادە، ئاکۆ زەینەبی، یووسف مەولایی و “دوکتور ئیسماعیل” چوار چالاکوانی ئایینیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە، دەسبەسەر کراون.

تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵکەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.