دەسبەسەرکردی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شنۆ محەممەدی و ئاریوان شاکری کە هاوسەری یەکن و مەحموود نادری، سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، شنۆ محەممەدی و ئاریوان شاکری، دوو هاوسەر و دوو چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی سنە و مەحموود نادری، هاووڵاتیی خەڵكی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە کە جارێکی دیکەشی دەسبەسەر کراوە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاوسەرە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها مەحموود نادریش لەماوەی ١٥ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووهەمینجارە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.