چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: محەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی، محەممەد ئەشتەک و بیلال دادرەس، چوار هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان اش ٥ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و محەممەد ئەشتەک، خەڵكی گوندی “نێ” و بیلال دادرەس خەڵکی گوندی “سەردۆش”ـی سەربە شاری مەریوان، پاش ٥ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی هەینی، ١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەسبەسەر کران و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.