
خۆڕاگری: باران ساعدی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵک سنە و لەیلا پاشایی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، پاش ١٥ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەیلا پاشایی و باران ساعدی، دوو ژنە چالاکوانی دەسبەسەرکراو خەڵكی سەقز و سنە، پاش ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی داداگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.
ئەو دوو ژنە چالاکوانە ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٨ی مارس، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و ماوە ١٥ڕۆژ لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.