دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شێروان حەیدەری، ئیدریس حەیدەری و سیوارن حاتەمی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، شێروان ئەحمەدی، ئیدریس حەیدەری و سیوارن حاتەمی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەهێهەنگ”ـی سەربە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو گوندە لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییانە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر تۆمەتی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێائاکام ماوەتەوە و تەنیا باش لەوە کراوە کە بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردی لەلایەن ڕێژیمەوە دسبەسەر کراون.