دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێکی خەڵکی سنە بەشێوەیەکی دڕەندانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە

خۆڕاگری: بابەک محەممەدی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، پاش دەسبەسەرکردن و بێڕێزکردن لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، لە ژێر گوشاری ئەو ناوەندە ناچار کرانووسراوەیەکی داسەپاو بەرانبەر بە کامێرا بخوێنێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بابەک محەممەدی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، دوای ئەوەیکە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و بێڕێزیکردن دەسبەسەر کرا دەسبەسەر کرا، لەلایەن ئەو هێزانەوە لە ئیتلاعاتی سپا بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و ناچار کراوە کە نووساروەیەک بخوێنێتەوە.

ناوبراو لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی زۆری چەکدارانی سپاسی تێرۆریستی پاسداران ناچار کراوە کە ڕووبە کامێرا داوای لێبوردن بکات لە هەمبەر ئەوەیکە کە گۆرانییەکی بەدژی سپا گوتووە و هەروەها  ئەو هونەرمەندە بابەک محەممەدی، پێشتر لە ڕێوڕەسمێکدا گۆرانییەکی فۆلکلۆری گوتووە کە لە بەشێک لەو گۆرانییەدا (سپای پاسدارانی بە قوربانی کچێک) کردووە.