دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، دوای ئەوەی ڕەخنەی لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی گرت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی سیستەمی کۆماری ئیسلامی و هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتکردنی دەنگدان لە مانگی داهاتوودا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

دوای ئەوەی ناوبراو کورتە ڤیدیۆیەکی ڕەخنەئامیزی لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.