چالاکوانێکی کوردی دیکەی خەڵکی خۆراسان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: مستەفا ڕەهنەمان، چالاکی کولتووریی کوردی خەڵکی شیروان لەلایە هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۳۰ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، مستەفا ڕەهنەما، وەرزشوان و چالاکی کولتووریی کوردی خەڵکی شاری “شیروان”ــی سەربە پارێزگای خۆراسانی باکووری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.