هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: فواد مورادی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە پاس زیاتر لە مانگێگ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۳۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، فواد مورادی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش مانگ و پێنج ڕۆژ دەسبەسەرکردن بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی له بەندیخانەی ناوەندیی دیواندەرە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ۲٥ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و پاس لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی دیواندەرە.