خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینی خەڵکی سەردەشت پێشنوێژی مزگەوتی بازادی شاری میراوە سەر بە سەردەشت بە ناوی “مامۆستا مەلا حەسەن کوهی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.