خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چوار هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای کرماشان لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“سومەییەعەبدوول تاجەدینی” خەڵکی کرماشان ڕۆژی ١ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢- “هێرش ئەمینی” خەڵکی پاوە، ڕۆژی ١١ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣- “عەلی ئەتابەکی” هونەرمەندی خەڵکی کرماشان چوار شەممە ٢ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٤- “هەژارشەریفی” خەڵکی گوندی نەجاری سەر بە پاوە ڕۆژی ١٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارە نووسیان لەبەر دەست دا نییە.