دێولان :” سوهەیلا مەتاعی “حوکمی بەند کرانی بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی “سوهەیلا مەتاعی”لەلایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی شاری دێولان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بەپێی ئەو حوکمە ،”سوهەیلا مەتاعی” بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی بە ١٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری، چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی نیزام بە ١٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە ١٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری، نافەرمانی دژی مەئموورەکان بە ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری و “پڕوپاگەندە بۆگرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ،بە ٩ مانگ بەنکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، سزای ١٨ مانگ بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە دەبێت جێبەجێ بکرێت. سوهەیلا مەتاعی بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، دادگایی کراوە.

ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر، سوهەیلا مەتاعی بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر ودوای تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سنە، کراوبوو.