ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتنی گشتی و جەماوەری خەڵكی کوردستان دەردەبڕێ کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بەڕێوە دەچێ.
ڕۆژی یەک شەممە، ٣٠ی بەفرانباری١٤٠٣ی هەتاوی، ٦حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دا بە مەبەستی پێشگرتن بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی” ڕوو بە کۆمەڵانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند و داوایان لە خەڵكی کوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان کردووە کە دژ بە سزای نامرۆڤانەی دوو بەندکرداوی سیاسی کورد”پەخشان عەزێزی وریشە مورادی”مان بگرن.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی خۆی لەداوای شەش لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی خەڵكی کوردستان ڕادەگەیەنێت و داوا لە خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان دەکەین، لە پێناو پاراستنی گیانی بەندکراوانی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام لەو مانگرتنە بەشدار بن.
بێگۆمان بەڕێوەچوونی ئەو مانگرتنە تەنیا ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەبەستی ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە کوردە نییە، بەڵکوو هەنگاوێکە بۆ وەستانەوە بە دژی سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر بەنکراوانی سیاسی و چالاکانی مەدەنی لە ڕوژهەڵاتی کوردستان.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان