خۆڕاگری:” هیوا شوجاعی و جێگر مجاهیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە بەردەوامی شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکانی ڕێژیم، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕێبەندانی ١٤٠ی هەتاوی، هیوا شوجاعی و جێگر مجاهیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار لە درێژەی دەسبەسەرکردنە هەڕەمەکییەکانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و بەوەش ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو شارە بۆ ٧کەس بەرزۆ بۆتەوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار لە ماوەی ٣ڕۆژی ڕابردوودا ٧هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و زۆربەیان شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان نادیارە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی وردت لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنیان لە بەردەستدا نییە.