کرماشان : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەوشارە

خۆڕاگری: ڕۆژی  ٣٠ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی”مێهدی مرادی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.