دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “زارا نەبیزادە” لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و لەوێ دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، زارا نەبیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراوە، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

ناوبرا لەگەڵ منداڵە ٥ساڵانەکەی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی لەو بارەیەوە بێئاکام ماوەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی خۆی و منداڵە ٥ساڵانەکەی لە بەردەستدا نییە.