ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی کرماشان پاش ٥ڕۆژ

خۆڕاگری: پەروانە فەتاحی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان ماوەی ٥ڕۆژە لەلایەن چەکدارانی سپای تێرۆریستی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٥ڕۆژە پەروانە فەتاحی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری کرماشان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و تائێستا شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.