کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسی کە لەژێر چاوەدێری دەزگای قەزایی ڕێمدایە، دەسبەسەر کراوە

خۆڕاگری: کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی دێلوڕان و لەژێر چاوەدێری دەزگای قەزایی ڕێژیم، جارێکی دیکە لەلایەنی چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوە سەرماڵی کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی دێلوڕان و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار ئەوت لەکاتێکدایە کە ناوبراو لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی ئازاد کرابوو و ۲ڕۆژی دیکە خۆ بە بەندیخانە دەناساند.
بنەماڵەی ناوبراو لەسەر دەسبەسەرکردنی ڕایانگەیاندووە کە لەکاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هێزە سەرکوتکەرانی ڕێژیم بە ژمارەیەکی زۆری چەکدار ناوبراویان دەسبەسەر کرد و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی ئاماژەیە کە کیانووش چراغی، لە کۆتاڕۆژەکانی پێش ئەوەی خۆی بە بەندیخانە بناسێنێت، کورتە ویودیۆیەکی لەسەر هەڵسوکەوتی نایاسایی دادستێن بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بڵاو کردبۆوە، پاش بڵاو بوونەوەی ئەو ویدیۆیە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەسبەسەر کرا.