دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە بەناوی “بنیامین ڕەحیمپوور” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، بنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “ئەوێهەنگ”ـی سەربە شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شوێنی کارەکەی خۆیدا دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.