خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سامان ئۆوەیسی” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارنەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سامان ئۆوەیسی، لاوێکی تەمەن ٢١ساڵانی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە مەهەباد لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا داوای لە سامان ئۆوەیسی کردووە کە سەردانی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە بکات، ناوبراو کە سەردانی کردووە هەرلەوێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناڕوونی و هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەشی دیار نییە لەسەر چییە.